پێشمه‌رگه سپۆرت -
له نێو جه‌ماوه‌ره دڵسۆزه‌كه‌ی دا كوڕانی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه مێژوویه‌كی پڕشنگداریان بۆ خۆیان نوسییه‌وه و سه‌ركه‌وتنه‌كانی گازی به‌سره‌یان ڕاگرت .
كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی دوو شه‌ممه 8 / نیسانی 2019 و له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه تیپی باله‌ی یانه‌كه میوانداری له یانه‌ی گازی به‌سره كرد ، ئه‌و یارییه جیاواز له‌گه‌ڵ یاریه‌كانی ڕابردووی كوڕانی دكتۆر سه‌لاَح كانه‌بی به ئاستێكی به‌رز بینران و تۆپه به‌هێزه‌كانیان خاڵه‌كانی ئه‌وانی گه‌یانده لوتكه .
له گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌دا و هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه گڕوتینی ڕۆحی وه‌رزشی و دڵسۆزی یاریزانانی پێشمه‌رگه بووه جێگه‌ی تێڕامانی ئه‌و جه‌ماره به‌رچاوه‌ی له نێو هۆڵه‌كه ئاماده‌بوون و كوڕانی پێشمه‌رگه ئه‌و گێمه‌یان به ئه‌نجامی 30 - 28 خاڵ برده‌وه .
گێمی دووه‌م / ئاستی ڕاسته‌قینه‌ی یاریزانانی پێشمه‌رگه دووباره بۆوه و له دوایی ململانێیه‌كی به‌هێز توانیان ئه‌و گێمه‌ش به ئه‌نجامی 25 - 23 خاڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به كۆتا بهێنن .
گێمی سێهه‌م / دووباره ئاست به‌رزی و لێهاتووی پێشمه‌رگه‌كانی سپی پۆش هه‌ر زوو یاریزانانی گازی به‌سره‌ی بێ هیوا كردوو توانیان به ئه‌نجامی 25 - 22 خاڵ هاتریك له یاریه‌كه تۆمار بكه‌ن و بردنه‌وه‌یه‌كی به‌نرخ به‌ده‌ست بهێنن دوایی ئه‌وه‌ی یاری به سێ گێمی دڵنیاكه‌ره‌وه له‌به‌رژه‌وه‌ندی یاریزانانی پێشمه‌رگه به كۆتاهات .
به‌و ئه‌نجامه‌ش پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی كۆی خاڵه‌كانی بۆ 26 خاڵ به‌رز كرده‌وه و گه‌یشته پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان .