ته‌ندروستی -
كۆمه‌ڵێك خۆراك هه‌یه كه بڕێكی زۆر له ئاوی تیادایه به جۆرێك ڕێژه‌كه‌ی ده‌گاته %90 و ئه‌مه‌ش وایلێده‌كات ببێته سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر باشی ئاو له كاتێكدا ئاوت ده‌ست نه‌كه‌وێت.
1- خه‌یار:
ئه‌م جۆره سه‌وزه‌یه بڕی %97 ئاوی تیادایه وه‌ك شێداركه‌ره‌وه‌یه‌كی سروشتیه بۆ له‌ش و زوو هه‌رس ده‌كرێت، ئه‌وكاته‌ی هه‌ستت به وشكبوونه‌وه‌ی له‌شت كرد ئه‌وه خه‌یارێك بخۆ.
2-ته‌ماته:
ڕێژه‌ی %94 ی ئه‌م سه‌وزه‌یه ئاوه و تینوێتی ده‌شكێنێت و جگه له‌وه‌ش شه‌ربه‌تی ته‌ماته ڕێگری له گه‌شه‌ی خانه شێرپه‌نجه‌یه‌كانی له‌ش ده‌گرێت به‌تایبه‌ت شێرپه‌نجه‌ی منداڵدان.
3- كاهوو:
%95 ی ئه‌م سه‌وزه‌یه پێكهاتووه له ئاو و توانای شكاندنی تینوێتی هه‌یه و سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر باشی ڤیتامین A و پۆتاسیۆم و چه‌ند پێكهاته‌یه‌كی خۆراكی دیكه‌یه.
4-شوتی:
وه‌ك میوه‌یه‌كی به‌تامی وه‌رزی هاوین %90 ی پێكهاتووه له ئاو بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی تینوێتی.
5-توور:
%85 ی توور له ئاو پێكهاتووه و بڕێكی باش پرۆتین و كانزا و نیشاسته و ڤیتامینی تیادایه و توانای تواندنه‌وه‌ی چه‌وری زیادده‌ی له‌شی هه‌یه و تینوێتی ده‌شكێنێت.
6-ئه‌نه‌ناس:
%70 ی ئه‌نه‌ناس له ئاو پێكهاتووه و بڕی شه‌كر تیایدا ده‌گاته %20 و هه‌رسی گه‌ده ئاسان ده‌كات.