پێشمه‌رگه سپۆرت -
رۆژنامه‌یه‌كی ئیسپانی جه‌ختده‌كاته‌وه كه یانه‌ی ریاڵ مه‌درید گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ لوكا جۆڤیجی هێرشبه‌ری یانه‌ی ئینتراخت فرنكفۆرتی ئه‌ڵمانی واژووكردووه.
رۆژنامه‌ی دۆن داریۆی ئیسپانی ئاشكرای ده‌كات كه جۆڤیج گرێبه‌ستی بۆ ماوه‌ی شه‌ش وه‌رز له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی واژووكردووه وته‌نها راگه‌یاندنی فه‌رمی گرێبه‌سته‌كه ماوه .
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكراشی كردووه كه ریاڵ مه‌درید به‌رامبه‌ر 50 ملیۆن یۆرۆ ئه‌و یاریزانه‌ی گواستۆته‌وه و ساڵانه چوار بۆ پێنج ملیۆن یۆرۆی وه‌كو موچه ده‌داتێ .