پێشمه‌رگه سپۆرت -
له نێو باره‌گه‌ی سه‌ره‌كی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 31 / 3 / 2019 ، شاندێكی كارگێڕی یانه‌ی وه‌رزشی قوه جه‌ویه‌ی شاری به‌غداد سه‌ردانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌یان كردوو له‌لایه‌ن به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و شێرزاد محه‌مه‌د سكرتێری یانه‌وه پێشوازی كران .
له‌و دیداره وه‌رزشییه‌دا جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه وێڕایی به‌خێرهێنانی شاندی میوان په‌یوه‌ندییه وه‌رزشییه‌كانی هه‌ردوولای به گرنگ زانی بۆ به‌ره‌و پێش چوونی ئاستی وه‌رزش له‌سه‌ر ئاستی عێراق ، هه‌روه‌ك باسێكی له مێژووی وه‌رزشی یانه‌كه بۆ شاندی میوان كرد .
ئه‌مه‌و شاندی میوان خۆش حاڵی خۆیان نیشان دا به‌و پێشوازییه‌ی لێیانكراو به‌ره‌و پێش چوونی ئاستی وه‌رزشیان له یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌رز نرخاند ، هه‌روه‌ك دووپاتیان كرده‌وه كه وه‌رزش گیانی ئاشتی و برایه‌تی پێكه‌وه ژیانه‌وه و پته‌و هه‌مووان كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین كه ئاستی وه‌رزش له‌سه‌رجه‌م یارییه جۆراو جۆره‌كان به‌ره‌و پێش ببه‌ن .