پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان ئاگاداری گشت فێرگەکانی تۆپی پێی کوردستان دەکاته‌وه ، كه بە هۆی پێشبینییه‌كانی کەش و هەوا لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی کوردستان، بەرێوەچوونی پاڵەوانیەتی فێرگەکان، یەک هەفتە لە کاتی دیارییکراوی خۆی دوادەخرێت، بەمشێوەیەی خوارەوە:
• یاری گرووپه‌كانی (هه‌ولێر، دهۆك، راپه‌ڕین، هه‌ڵه‌بجه، گه‌رمیان و كه‌ركووك) له رۆژی پێنجشه‌ممه ۲۰۱۹/٤/۱۱ ده‌ست پێده‌كات.
• یارییه‌كانی گرووپی سلێمانی له رۆژی چوارشه‌ممه ۲۰۱۹/٤/۱۷ ده‌ست پێده‌كات.