هه‌واڵ - وێنه‌ : پێشمه‌رگه‌ زه‌نگێكی‌ گرنگی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ لێدا




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

له‌ یه‌كه‌م یاری‌ خۆیدا و له‌ ده‌ست پێكی‌ یاریه‌كانی‌ قۆناغی‌ دووه‌می‌ خولی‌ بژارده‌ی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ عێراق ، تیپی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ میوانداری‌ له‌ یانه‌ی‌ سه‌ناعه‌ی‌ به‌غداد كردوو سێ‌ خاڵی‌ گرنگی‌ لێوه‌رگرت .

كاتژمێر 3:00 ی‌ پاش نیوه‌ڕۆی‌ ڕۆژی‌ هه‌ینی‌ 29 / 3 / 2019 و له‌ نێو هۆڵی‌ داخراوی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ و به‌ ئاماده‌بوونی‌ مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ و سكرتێرو چه‌ند ئه‌ندامێكی‌ ده‌سته‌ی‌ كارگێڕی‌ و دكتۆر دیاری‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ ئۆڵۆمپی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و میوان و هانده‌رێكی‌ به‌رچاو یاری‌ نێوان تیپی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ و سه‌ناعه‌ی‌ به‌غداد له‌ چوارچێوه‌ی‌ قۆناغی‌ دووه‌می‌ خولی‌ بژارده‌ی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ عێراق به‌ڕێوه‌ چوو ، تێیداو له‌و یاریه‌دا یاریزانانی‌ پێشمه‌رگه‌ توانیان به‌ ئاستێكی‌ به‌رز ببینرێن و به‌ ئه‌نجامی‌ سێ‌ گێمی‌ بێ‌ وه‌لاَم و به‌ خاڵه‌كانی‌ ( 25 × 16 / 25 × 18 / 25 × 21 ) بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێنا و به‌و ئه‌نجامه‌شیان یاریزانانی‌ تیپی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ كۆی‌ خاڵه‌كانیان بۆ 20 خاڵ به‌رز كرده‌وه‌ .



PM:09:31:29/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 8056 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌