پێشمه‌رگه سپۆرت -
لیژنه‌ی پێش بڕكێكان له یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق خشته‌ی یاریه‌كانی قۆناغی دووه‌می خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراقی ڕاگه‌یاند .
بڕیاره ڕۆژی دوو شه‌ممه 25 / 3 / 2019 یاریه‌كانی قۆناغی دووه‌می خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ده‌ست پێبكات و له ده‌ست پێكی یاریه‌كانی قۆناغی دووه‌می خوله‌كه‌ش دوو یاری له شاری به‌غداد و له نێو هۆڵی شه‌عب ئه‌نجام ده‌درێن ، تێیداو جه‌ویه و غاز جنوب له یه‌كه‌م یاری به یه‌ك ده‌گه‌ن و هه‌روه‌ك دووه‌م یاریش له نێوان یانه‌كانی حه‌بانیه و نه‌فت میسان ده‌بێت .
ته‌واوی خشته‌ی یاریه‌كانی خوله‌كه‌ش به‌م شێوه‌یه ده‌بێت :