پێشمهرگه سپۆرت -
دروستبوونی ئازار له بهشی پێشهوهی ئهژنۆكان گرفت بۆ ڕۆشتن و دانیشتن دروست دهكات، لهم بابهتهوه دكتۆره ههڤین كهمال پزیشكی پسپۆڕی ئازار و بهنج هۆكارهكانی ئهم حاڵهته باس دهكات و ڕێنمایی تایبهت پێشكهش دهكات بهو كهسانهی ئهم گرفتهیان ههیه.
1- بوونی داخوران لە ئەژنۆکاندا (osteoarthrites ).
2- کوندرۆمالیژیا (chondromalasia of patella): بریتییە لە نەرم بوونەوەو شکاندنی کرکڕاگەی بەشی پشتەوەی کڵاوەی ئەژنۆ .
3- ئەژنۆی ڕاکەرەکان (Runner's knee): حاڵەتێکە کەزیاتر تووشی ئەو کەسانە دەبێت کە وەرزشی ڕاکردن دەکەن، ئەویش بە ھۆی ھەوکردنی ئەو ژێی ماسولکانەی دەوری کڵاوەی ئەژنۆ دەدەن .
4- جوڵانی کڵاوەی ئەژنۆ بۆ بەشی دەرەوەی ئەژنۆ کە جۆرێک لەئازار دروست دەکات لە بەشی پێشەوەی ئەژنۆ .
5- ھەوکردنی ژێی ماسولکەکانی دەوری ئەژنۆ ، بە تایبەتی ئەو ماسولکەیەی دەکەوێتە بەشی پێشەوەی ڕان (quadriceps tendinitis ).
6- جێگیر نەبوونی کڵاوەی ئەژنۆ .
7- قفڵ بوونی بەشی ناوەوەی جومگەکە لەکاتی جوڵەدا ( synovial impingement or plica syndrome)
-میکانیزمی دروست بوونی ئازار چییە لەبەشی پێشەوەی ئەژنۆ؟
ئازاری بەشی پێشەوە ھەمیشە دروست دەبێت لە ئەنجامی جێگیرنەبوونی کڵاوەی ئەژنۆ و جوڵانی لەسەر بەشی خوارەوەی ئێسکی ڕاندا ، ئەمەش لەم حاڵەتانەی خوارەوەدا دروست دەبێت :
- کاتێک کڵاوەی ئەژنۆ لە جێ دەچێت و لەو شوێنەی خۆی لادەچێت (patellofemoral joint).
-بێھێزی و لاوازی ماسولکەکانی دەوری ئەژنۆ .
-لەکاتی ئەنجامدانی چالاکیەکی زۆر کە فشار دەخاتە سەر ئەژنۆکان وەکو ( ڕاکردن ، بازدان ، یاری سۆکەر ، بادان ، شەق ھەڵدان )
- ئەو بۆشاییەی لەبەشی پێشەوەی ئێسکی ڕان دا ھەیە و کڵاوەی ئەژنۆی لەسەر دەوەستێت ھەندێک جار زۆر قوڵە .
- لەکاتی تەختی بنی پێ دا (flat foot ).
- کێشی زیادە .
- لەکاتی شکان ، لەجێ چوون ، جوڵان، یاخود ھەر پێکانێک بۆ کڵاوەی ئەژنۆ .
-وەرزشەوانەکان بەتایبەتی ئەوانەی وەرزشی ڕاکردن ، بازدان ، پاسکیل لێخوڕین دەکەن .
- ھەرزەکارەکان و ئەوانەی لەتەمەنی گەشەکردنان ، زیاتر لە کچان دا .