پێشمه‌رگه سپۆرت -
به ئه‌نجام دانی یاری نێوان تیپی باله‌ی یانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و شوڕته‌ی به‌غداد كۆتایی به یه‌كه‌م قۆناغی یارییه‌كانی خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق هات .
كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 22 / 3 / 2019 و له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی پێشمه‌رگه ، تیپی باله‌ی یانه‌كه میوانداری له تیپی باله‌ی یانه‌ی شوڕته كرد .
پێش ده‌ست پێكی یاری نێوان هه‌ردوو تیپ و بۆ گیانی قوربانیانی شاری موسڵ و له‌هه‌مان كات كۆچی دوایی باوكی یاریزان سه‌یف موخیف ئاماده‌بووان ده‌قیقه‌یه‌ك به بێ ده‌نگی وه‌ستان و دوایی خوێندنی سوره‌تی فاتیحه یاری ده‌ستی پێكرد ، ئه‌مه‌و له‌و یاریه‌دا و دوایی ململانێیه‌كی به‌هێزی هه‌ردوو تیم سه‌رئه‌نجام یاریزانانی شوڕته توانیان ئه‌نجامی یارییه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان یه‌كلابكه‌نه‌وه دوایی ئه‌وه‌ی به ئه‌نجامی 3 گێمی بێ وه‌لاَم و به خاڵه‌كانی ( 16 - 25 و 15 - 25 و 18 - 25 ) بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێنا .
به‌و ئه‌نجامه‌ش تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه له قۆناغی یه‌كه‌می خوله‌كه 14 خاڵی كۆكرده‌وه و پله‌ی سێهه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كانی گرتوو هه‌روه‌ك تیپی باله‌ی یانه‌ی شوڕته‌ش به 19 خاڵ پێش یانه‌ی غازی دووه‌م كه‌وت كه خاوه‌ن 18 خاڵه و پله‌ی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی گرت .