‌ناپۆلی‌ مه‌رجێكی‌ قورسی‌ بۆ ریاڵ مه‌درید داناوه‌



 
پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

یانه‌ی‌ ناپۆلی‌ ئیتاڵی‌ نرخێكی‌ زۆر له‌ سه‌ر تواناكانی‌ خالیدۆ كۆلیبالی‌ سه‌نیگالی‌ و به‌رگریكاری‌ یانه‌كه‌ی‌ ده‌بێت بۆ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید . 

سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ نزیك له‌ یانه‌ی‌ ناپۆلی‌ ئاشكرای‌ كردووه‌ كه‌  به‌رپرسانی‌ ئه‌و یانه‌یه‌ بڕی‌ 150 ملیۆن یۆرۆیان له‌سه‌ر ده‌ستبه‌رداربون له‌ تواناكانی‌ كۆلیبالی‌ داناوه‌ بۆ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید . 

له‌ماوه‌ی‌ رابردوودا یانه‌ی‌ شاهانه‌ له‌ ئه‌گه‌ری‌ رۆشتنی‌ ڤاران ئاره‌زووی‌ خۆی‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ كۆلیبالی‌ نیشاندا و یانه‌ ئیتاڵیه‌كه‌ش نرخی‌ ئه‌و یاریزانه‌ی‌ دیاری‌ كرد . 



PM:09:23:21/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 2044 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌