یۆڤانتۆس نرخی‌ دیبالای‌ ئاشكرا كرد



 
پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

یانه‌ی‌ یۆڤانتۆسی‌ ئیتاڵی‌ نرخی‌ ده‌ستبه‌رداربون له‌ تواناكانی‌ پاولۆ دیبالای‌ ئه‌رجه‌نتینی‌ وئه‌ستێره‌ی‌ یانه‌كه‌ی‌  دیاری‌ ده‌كات بۆ ئه‌و یانانه‌ی‌ كه‌ ده‌یانه‌وێت گرێبه‌ستی‌ له‌گه‌ڵ واژووبكه‌ن . 

رۆژنامه‌ی‌ كۆرێری‌ دیلۆ سپۆرتی‌ ئیتاڵی‌ ئاشكرای‌ كردووه‌ كه‌ كارگێڕی‌ یۆڤانتۆس بڕی‌ 120 ملیۆن یۆرۆی‌ دیاری‌ كردووه‌ بۆ ده‌ستبه‌ربون له‌ تواناكانی‌ پاولۆ دیبالای‌ ئه‌رجه‌نتینی‌ ویاریزانی‌ یانه‌كه‌ی‌ .

دیاریكردنی‌ ئه‌و نرخه‌ له‌ لایه‌ن یۆڤانتۆسه‌وه‌ پاش ئه‌و گرنگیدانه‌ی‌ یانه‌كانی‌ ئه‌وروپا دێ به‌ گواستنه‌وه‌ی‌ ئه‌و یاریزانه‌ ، به‌تایبه‌ت یانه‌كانی‌ ریاڵ مه‌درید ومان سیتی‌ ومان یونایتد ولیڤه‌رپوڵ .



PM:09:32:20/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 893 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌