پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه حه‌وته‌مین یاری خۆی له ڕكابه‌رییه‌كانی خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام دا‌و توانی سێ خاڵی گرنگ به‌ده‌ست بهێنێت .
كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی سێ شه‌ممه 19 / 3 / 2019 و به ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێكی به‌رچاوی وه‌رزشی و هانده‌رانی تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه یاری دێربی خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق له نێوان یانه‌كانی له نێوان یانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و هه‌ولێر ئه‌نجام دراو تێیداو له‌و یاریه‌دا یاریزانانی پێشمه‌رگه توانیان به ئاست و ئه‌نجام بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن .
له گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌دا یاریزانانی پێشمه‌رگه توانیان به ئه‌نجامی 25 - 19 خاڵ بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن و ئه‌نجامی ئه‌و گێمه مسۆگه‌ر بكه‌ن ، ئه‌مه‌و له گێمی دووه‌مدا پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی سیناریۆی گێمی یه‌كه‌می به هه‌مان ئه‌نجام و خاڵ دووباره كرده‌وه و به دوو گێم پێشكه‌وت .
گێمی سێهه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڕاهێنه‌ری پێشمه‌رگه چه‌ندین گۆڕانكاری له پێكهاته‌ی تیپه‌كه كرد توانیان ئه‌و گێمه‌ش به 25 - 16 خاڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به كۆتابهێنن و به ئه‌نجامی سێ گێمی بێ وه‌لاَم یاریه‌كه‌یان برده‌وه و كۆی خاڵه‌كانیان بۆ 17 خاڵ له حه‌وت یاری به‌رز كرده‌وه .