پێشمه‌رگه سپۆرت -
دوا یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی تۆپی سه‌رمێزی یاریزانانی یانه‌كانی شاری سلێمانی له‌سه‌ر ئاستی تاك به كۆتاهات و تێیداو یاریزانانی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر ئاسته‌كانی بێچوه شێران و تازه‌پێگه‌یشتوان توانیان پله‌كانی دووه‌م به‌ده‌ست بهێنن .
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی سێ شه‌ممه 19 / 3 / 2019 و له نێو هۆڵی فایه‌ق سه‌عید قه‌ساب یارییه‌كانی كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه ئه‌نجام دراو له‌سه‌ر ئاستی بێچوه شێران ئه‌شكان كارزانی یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه توانی پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ست بهێنێت و هه‌روه‌ك له‌سه‌ر ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان شاڕۆژ سه‌لاَح هه‌مان ئه‌نجامی دووباره كرده‌وه .
ئه‌مه‌و له‌سه‌ر ئاستی خونچه‌كان ئیلۆن یاریزانی ڕاهێنه‌ر توانا پله‌ی یه‌كه‌می مسۆگه‌ر كرد .
دوایی كۆتاهاتنی یاریه‌كانی كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش له‌لایه‌ن به‌رپرسانی وه‌رزشی خه‌لاَته‌كانی یاریزانانی پاڵه‌وانی به‌شداری پاڵه‌وانێتیه‌كه دابه‌ش كران .