‌یۆڤانتۆس ده‌چێته‌ ركابه‌ری‌ ریاڵ مه‌دریده‌وه‌



 
پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

یانه‌ی‌ یۆڤانتۆسی‌ ئیتاڵی‌ ده‌چێته‌ كێبڕكێی یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌دریده‌وه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ كریستیان ئه‌ریكسنی‌ دانیماركی‌ وئه‌ستێره‌ی‌ یانه‌ی‌ تۆتنهامی‌ ئینگلیزی‌ .

پێگه‌ی‌ كاڵچیۆ میركاتۆ ئاشكرای‌ كردووه‌ كه‌ كارگێڕی‌ یانه‌ی‌ یۆڤانتۆس ئاره‌زوویه‌كی‌ زۆریان هه‌یه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ كریستیان ئه‌ریكسنی‌ ئه‌ستێره‌ی‌ هێڵی‌ ناوه‌ندی‌ یانه‌ی‌ تۆتنهامی‌ ئینگلیزی‌ . 

ئه‌و پێگه‌یه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ یانه‌ی‌ یۆڤانتۆس ده‌بێت كێبڕكێیه‌كی‌ توند له‌گه‌ڵ ریاڵ مه‌درید بكات تا ئه‌وه‌ی‌ تواناكانی‌ ئه‌و یاریزانه‌ به‌ده‌ستبهێنێت چونكه‌ یانه‌ی‌ شاهانه‌ش ئاره‌زوویه‌كی‌ زۆری‌ هه‌یه‌ بۆگواستنه‌وه‌ی‌ ئه‌ریكسن  . 



PM:04:29:19/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 1654 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌