پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی عێراق له شاری به‌غداد پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی یانه‌كانی عێراق بۆ ئاستی نایاب ئه‌نجام ده‌دات .
بڕیاره یاریه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه له‌به‌رواری 20 تا 24 / 3 / 2019 و له شاری به‌غداد ئه‌نجام بدرێت و تێیداو تیپه‌كه‌ی یانه‌ی پیێشمه‌رگه به پێكهاته‌یه‌كی به‌هێز به‌شداری ده‌كه‌ن .
له‌و باره‌یه‌وه ته‌ها جه‌لال ڕاهێنه‌ر له به‌شی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، ئاماده‌كاری ته‌واومان هه‌یه‌و ده‌مانه‌وێت ئه‌نجامه‌كانی وه‌رزی ڕابردوو له پله‌كانی پێشه‌نگ دووباره بكه‌ینه‌وه ، ڕاهێنه‌ری ناوبراو ووتیشی ، هه‌رتیپێك به 7 یاریزانی سه‌ره‌كی یاری ده‌كات كه پێك دێن له چوار یاریزانی ئاستی پێشكه‌وتوانی كوڕان و یه‌ك كچه یاریزان و یاریزانێكی ئاستی كوڕان بۆ ته‌مه‌نی 20 ساڵ و یاریزانێكی بێچوه شێری ته‌مه‌ن 12 ساڵ .
دواجار ته‌ها جه‌لال ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئاماده‌كاری ته‌واویان هه‌یه‌و بۆ ئه‌نجام یاری ده‌كه‌ن .
جێگه‌ی ئاماژه‌یه له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا چوارده یانه به‌شداری ده‌كات كه بریتین له یانه‌كانی ( ئیتیسالاَت ، پێشمه‌رگه ، خانزاد ، هه‌ده‌ف ، كاره‌با ، به‌عقوبه ، عه‌شتار ، الرسل ، العمال ، النعمانیه ، القادسیه ، المهندسین ، السحاقی ، القیثاره