پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی له‌گه‌ڵ لوكا یوڤیتیچی سڕبی وهێرشبه‌ری یانه‌ی ئینتراخت فرانكفۆرت گه‌یشتۆته رێكه‌وتن تا ئه‌وه‌ی رووبكاته یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه .
رادیۆی ئاڕ ئه‌ی سی یه‌كی ئیسپانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه هه‌فته‌ی پێشوو به‌رپرسانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له شاری میلانۆ له‌گه‌ڵ یۆڤیتیچ گفتووگۆیان كردووه تا ئه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه بگوازنه‌وه یاریگای كامپنۆ .
به پێی وته‌ی ئه‌و رادیۆیه یانه كه‌ته‌لۆتییه‌كه رێكه‌وتنی زاره‌كی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئینتراخت فرانكفۆرت وخودی یاریزانه‌كه‌ش كردووه ونزیكه له‌وی به فه‌رمی رابگه‌یه‌نرێت .
گرێبه‌ستی یۆڤیتیچ بۆ شوێنی سوارێزه كه به‌هۆی هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نییه‌وه ئاستی دابه‌زیوه .