یانه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ ئه‌وروپی‌ گرێبه‌ستێكی‌ خه‌یاڵی‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ بێڵ ئاماده‌ ده‌كات



 
پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

یانه‌ی‌ بایرن میونخی‌ ئه‌ڵمانی‌ ده‌ستی‌ كردووه‌ به‌ هه‌وڵه‌كانی‌ بۆ گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ گاریس بێڵی‌ وێڵزی‌ وئه‌ستێره‌ی‌ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید . 

رۆژنامه‌ی‌ زه‌سه‌نی‌ به‌ریتانی‌ ئاشكرای‌ كردووه‌ كه‌ یانه‌ی‌  بایرن میونخ ئاماده‌ن گرێبه‌ستێك به‌رامبه‌ر 150 ملیۆن پاوه‌ند بده‌نه‌ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ گاریس بێڵ و هه‌فتانه‌ش 650 هه‌زار پاوه‌ند وه‌كو موچه‌ یده‌نه‌ گاریس بێڵ . 

هه‌وڵی‌ یانه‌ باڤارییه‌كه‌ له‌ كاتێكدایه‌ گاریس بێڵ له‌ ئێستا ئاستی‌ وه‌كو پێویست نییه‌و ره‌نگه‌ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌دریدش له‌ هاوینی‌ داهاتوو ده‌ستبه‌رداری‌ تواناكانی‌ بێت .  


PM:02:50:19/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 1938 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌