ته‌ندروستی -
خواردنی قارچك زیاتر له دوو جار له هه‌فته‌یه‌كدا ئه‌گه‌ری لاواز بوونی توانای یاده‌وه‌ری مێشك كه‌مده‌كاته‌وه و به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان سه‌رو 60 ساڵه، ئه‌مه ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێیه كه له وڵاتی سه‌نگافوره ئه‌نجامدراوه.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا كه ماوه‌ی 6 ساڵی خایاندوه تیایدا هاتوه له‌ناو قارچكدا مادده‌ی دژه ئۆكسێنه‌ر هه‌یه كه وه‌ك مادده‌ی پارێزه‌ری مێشك ڕۆڵ ده‌بینێت و هه‌تا زیاتر بخورێت ئه‌وه كاریگه‌ریه‌كانی باشتر ده‌رده‌كه‌وێت و سوودی زیاتری ده‌بێت.
لاواز بوونی توانای باده‌وه‌ری مامناوه‌ند "MCI" كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر توانای یاده‌وه‌ری و قسه‌كردن و بیركه‌وتنه‌وه‌ی وشه له‌و كه‌سانه‌دا كه ته‌مه‌نیان سه‌روو 60 ساڵه .
له ناو قارچكدا مادده‌ی " ئارگۆسیۆنین" یدژه ئۆكسێنه‌ر و دژه هه‌وكردن هه‌یه كه مرۆڤ توانای دروستكردنی نیه به ته‌نها جگه له‌وه‌ش باشترین سه‌رچاوه‌ی هه‌ریه‌ك له " ڤیتامین D و سلنیۆم و سبیرمیدین " ه كه خانه‌كان له شیبوونه‌وه ده‌پارێزێت.
دكتۆر جیمس بیكیت سه‌رۆكی به‌شی توێژینه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كانی زه‌هایمه‌ره و سه‌رۆكی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌شه كه له سه‌نگافوره ئه‌نجامدراوه ده‌ڵێت" سێ به‌شی نه‌خۆشیی زه‌هایمه‌ر ده‌كرێت مرۆڤ له‌ڕێی گۆڕینی سروشتی ژیانیه‌وه خۆی لێ بپارێزێت، خواردنی میوه و سه‌وزه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی خوێ و شه‌كر له خواردنه‌كاندا و دووركه‌وتنه‌وه له كێشانی جگه‌ره و خواردنه‌وه‌ی مه‌ی و چالاكی جه‌سته‌یی و خوێندنه‌وه‌ی به‌رده‌وام و گه‌ڕان به‌دوای زانیاری ئه‌گه‌ری توشبوون به زه‌هایمه‌ر كه‌مده‌كاته‌وه.