پێشمه‌رگه سپۆرت -
ئاریا به‌ڵێن حه‌یده‌ری یاریزانی خونچه‌ی تیپی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ یه‌كه‌م جاره به‌شداری له پاڵه‌وانێتی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كانی شاری سلێمانی ده‌كات و له نێو 16 یاریزانی به‌شداری پاڵه‌وانێتیه‌كه توانی پله‌ی چواره‌م به‌ده‌ست بهێنێت .
ئه‌و ئاسته‌ی ئاریا به‌ڵێن بووه جێگه‌ی تێڕامان و سه‌رنجی ئاماده‌بووی نێو هۆڵی فایه‌ق قه‌ساب و هه‌روه‌ك به چه‌پڵه ڕێزان پاڵپشتی بۆ دووپات كرایه‌وه .
به‌ڵێن حه‌یده‌ر باوكی ئاریا و ڕاهێنه‌ری تۆپی سه‌رمێز له یانه‌ی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، ئه‌ركێكی گرنگه یاریزان بۆ یانه‌كه‌مان پێبگه‌یه‌نین و ده‌مانه‌وێت یه‌ك ده‌ست تیپێكی داهاتوو گه‌ش دروست بكه‌ین كه خۆش به‌ختانه‌ش چه‌ندین یاریزانی نوێ كه ئاستێكی به‌رزیان هه‌یه بۆ یانه‌كان دروست كردووه و به‌ڵێنیش ده‌ده‌ین ته‌نیا بۆ ئه‌نجام به ڕۆحێكی برایانه‌ی وه‌رزشی كار بكه‌ین بۆ یانه‌كه‌مان .