پێشمه‌رگه سپۆرت -
ئیدین هازاردی به‌لیجكی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی چێڵسی داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی یانه‌كه‌ی ده‌كات سه‌باره‌ت به چونی بۆ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید .
رۆژنامه‌ی ئاسی نزیك له یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ئاشكرای كردووه كه هازارد داوای له به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی كردووه نرخێكی له‌سه‌ر دیاری بكه‌ن تا ئه‌وه‌ی ریاڵ مه‌درید هه‌ڵوێستی خۆی له باره بڕه پاره‌كه‌وه بخاته ڕوو .
هازارد ماوه‌یه‌كی زۆره ئاره‌زووی چون ده‌كات بۆ ریاڵ مه‌درید ویانه مه‌دریدییه‌كه‌ش ته‌واو نزیكه له‌به‌ده‌ستهێنانی تواناكانی .
له كۆتایدا ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ره‌نگه گواستنه‌وه‌ی هازارد بۆ ریاڵ مه‌درید بڕی 100 بۆ 120 ملیۆن یۆرۆی بوێت .