پێشمه‌رگه سپۆرت -
ماسیملیانۆ ئه‌لێگری ئیتاڵی وراهێنه‌ری یانه‌ی یۆڤانتۆس ده‌گاته رێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ رۆناڵدۆ ، كه پێشترزیدان هه‌مان رێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانه پرتوگالییه كردووه.
ماسیملیانۆ ئه‌لیگری راهێنه‌ری یانه‌ی یۆڤانتۆس ده‌یه‌وێت له پێناو بردنه‌وه‌ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا ، له‌خولی ئیتاڵی زیاتر پشوو به كریستیانۆ رۆناڵدۆ بدات تا ئه‌وه‌ی بتوانێت ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی خۆی له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا به‌گه‌ڕبخات .
هه‌ر ئه‌مه‌ش واده‌كات كه له‌چه‌ند یاری داهاتووی خانمه پیره‌كه‌دا له خولی ئیتاڵی ئه‌لیگری كه‌متر پشت به تواناكانی رۆناڵدر ببه‌ستێت .
ئه‌م پلانه‌ش هه‌مان پلانه كه زیدان له‌گه‌ڵ رۆناڵدۆ په‌یڕه‌وی ده‌كرد و ئه‌مه‌ش وای كرد سێ وه‌رزی له‌سه‌ر یه‌ك ببنه پاڵه‌وانی چامپیۆنس لیگ .