پێشمه‌رگه سپۆرت -
لیۆنێل مێسی ئه‌رجه‌نتینی وكاپتن وهێرشبه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه داوا له كارگێڕی یانه‌كه‌ی ده‌كات گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ سدایۆ مانی سه‌نیگالی ویاریزانی لیڤه‌رپوڵ واژووبكه‌ن .
پێگه‌ی دۆن باڵۆنی ئیسپانی ئاشكرای كردووه كه مێسی داوای له به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی كردووه كه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ مانی ئه‌نجام بده‌ن ، چونكه پێی وایه ده‌توانێت خزمه‌تێكی باشی یانه‌كه‌یان بكات .
ئه‌م داوایه‌ی مێسی پاش ئه‌وه دێت كه ئه‌و یاریزانه چه‌ندین جار خۆشحاڵی خۆی له یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ دووپاتكردۆته‌وه .