پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه دووه‌م یاری قۆناغی دووه‌می له‌به‌رامبه‌ر تیپی باله‌ی یانه‌ی حه‌بانییه ئه‌نجام دا‌و توانی به ئه‌نجامێكی یه‌كلایه‌نه و به سێ گێمی بێ وه‌لاَم دووه‌م سێ خاڵی لێوه‌ربگرێت .
له‌و یاریه‌دا كه كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه 16 / 3 / 2019 ئه‌نجام درا و له گێمی یه‌كه‌مدا یاریزانانی پێشمه‌رگه به ئه‌نجامی 25 - 16 خاڵ براوه بوون و له گێمی دووه‌مدا و داویی یاریه‌كی به‌هێز تیپه‌كه‌ی پێشمه‌رگه به ئه‌نجامی 31 - 29 خاڵ بردنه‌وه‌یان مسۆگه‌ر كرد .
گێمی سێهه‌م به گێمێكی ئاگرین ده‌ستی پێكردوو یاریزانه‌كانی پێشمه‌رگه توانیان ئه‌نجامه‌كه دڵنیابكه‌نه‌وه به 25-23 خاڵ و به‌و ئه‌نجامه‌ش تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه كۆی خاڵه‌كانی كرده 14 خاڵ له یاریه‌كانی دا.