پێشمه‌رگه سپۆرت -
هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ی ڕێجیم ده‌كه‌ن له جۆری تایبه‌ت به خواردنی هێلكه مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان دروست ده‌بێت، چونكه خواردنی زیاتر له 3 هێلكه له یه‌ك هه‌فته‌دا مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ زیاد ده‌كات.
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له زانكۆی Northwestern University ئه‌نجامدراوه تیایدا هاتووه زۆر خواردنی هێلكه به‌تایبه‌ت هێلكه‌ی خاو مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ زیاتر ده‌كات.
دكتۆر Norrina Allen سه‌رۆكی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌یه ده‌ڵێت" زیانی هێلكه به تایبه‌ت هێلكه‌ی خاو‌و بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌ناویدا بڕێكی زۆر كۆلیستڕۆڵ هه‌یه ئه‌مه‌ش مه‌ترسی به‌رزبوونه‌وه‌ی كۆلیستڕۆڵی زیان به‌خشی خوێن زیاد ده‌كات و ئه‌مه هۆكاری توشبوونه به نه‌خۆشی دڵ به‌هۆی زۆر خواردنی هێلكه‌وه"
له توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌فتانه 3 -4 هێلكه ده‌خۆن ئه‌وه ئه‌گه‌ری توشبونیان به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ به‌ڕێژه‌ی %6 زیاتر ده‌بێت و مه‌ترسی مردنی پێش وه‌خت له‌ناویاندا ده‌گاته %8 له‌چاو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌متر هێلكه ده‌خۆن له ماوه‌ی هه‌فته‌كه‌دا.
هێلكه‌ی خاو بڕێكی زۆر كۆلیستڕۆڵی تیادایه، هێلكه‌یه‌كی قه‌باره گه‌وره به نزیكه‌ی ڕێژه‌ی 186 میلیگرام كۆلیستڕۆڵی تیادایه.