پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی باسكه‌ی عێراق خوله‌كانی خۆی بۆ ئاسته ته‌مه‌نییه‌كان درێژه پێده‌دات و له‌و چوار چێوه‌یه‌شدا و پالاَوتنی بۆ ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان ئه‌نجام دا .
تیپی باسكه‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه دوایی ئه‌وه‌ی به پله‌ی یه‌كه‌م له پالاَوتنی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری گه‌یشته قۆناغی دووه‌می پالاَوتنه‌كه ، پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 15 / 3 / 2019 و له دوایاری ئه‌و پالاَوتنه‌دا بووه میوانی تیپی باسكه‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی زاخۆ و دوایی یاریه‌كی به‌هێز سه‌رئه‌نجام تازه‌پێگه‌یشتووه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به ئه‌نجامی 41 - 70 سكۆر بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێنا و به پله‌ی یه‌كه‌می یانه‌كانی كوردستان گه‌یشتنه خولی باسكه‌ی عێراق بۆ ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان كه بڕیاره یاریه‌كانی قۆناغی كۆتایی له به‌رواری 14 / 4 / 2019 و له شاری به‌غداد به‌ڕِێوه بچێت .