پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی تۆپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه درێژه‌ی به‌سه‌ركه‌وتنه‌كانی دا‌و له یاریه‌كی یه‌ك لایه‌نه‌دا و به ئه‌نجامی سێ گێمی بێ وه‌لاَم له یانه‌ی حه‌بانییه‌ی برده‌وه .
پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 15 / 3 / 2019 و له نێو هۆڵی داخراوی شه‌هید ئه‌حمه‌دی تایبه‌ت به یانه‌ی پێشمه‌رگه ، تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه میوانداری له یانه‌ی حه‌بانییه كردوو دوایی یاریه‌كی به‌هێز له‌لایه‌ن یاریزانانی پێشمه‌رگه سه‌رئه‌نجام پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی به سێ گێمی بێ وه‌لاَم سێ خاڵی دیكه‌یان خسته سه‌ر كۆی خاڵه‌كانیان .
به‌و ئه‌نجامه‌ش پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی كۆی خاڵه‌كانی بۆ 11 خاڵ له پێنج یاری دا به‌رز كرده‌وه.