پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر ئه‌نجامه باشه‌كانی به‌رده‌وامه و له یاریه‌كی به‌هێزدا توانی سێ خاڵی گرنگی دیكه بكاته سه‌ر كۆی خاڵه‌كانی .
كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 15 / 3 / 2019 و له بیسته‌م یاری خۆیدا و له‌سه‌ر یاریگه‌ی ئاشتی ، تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه میوانداری له یانه‌ی گازی باكور كرد ، له‌و یاریه‌دا و له‌سه‌ره‌تاوه یاریزانانی پێشمه‌رگه به ئاستێكی به‌رز بینراو هه‌وڵی به‌ده‌ست هێنانی سێ خاڵی دیكه‌یان ده‌دا و له‌گه‌ڵ له‌ده‌ست دانی چه‌ند هه‌لێك له گێمی یه‌كه‌م ئه‌نجام به بێ گۆڵ به كۆتاهات .
گێمی دووه‌م پلانه‌كانی یاسین مه‌نافی ڕاهێنه‌ر جیاواز بوو دوایی چه‌ند گۆڕانكاریه‌ك له شێوازی یاریكردن و پێكهاته‌ی یاریزانان و ئاستی یاریزانانی پێشمه‌رگه به‌رزتر بینرا دوایی ئه‌وه‌ی جوتیار جه‌زا یاریزانی پێشمه‌رگه له خوله‌كی 70 گۆڵی یه‌كه‌می تۆمار كرد .
ئه‌مه‌و هێرشی یاریزانانی پێشمه‌رگه چڕتر بوو بۆ تۆماركردنی گۆڵی زیاتر و سه‌رئه‌نجام و له خوله‌كی 92 ی كاتی زیاتركراو دژوار كاكه برا دووه‌م گۆڵی بۆ تیپه‌كه‌ی تۆمار كردوو ئه‌نجام به دوو گۆڵی بێ وه‌لاَم له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی پێشمه‌رگه به كۆتاهات و كۆی خاڵه‌كانیان كرده 27 خاڵ .