پێشمه‌رگه سپۆرت -
له شاری نیۆنی سویسرا تیروپشكی قۆناغی چاره‌كی كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان وهاوكات نیوه‌ی كۆتایش ئه‌نجام درا ویاری لوتكه‌ش له‌نێوان به‌رشه‌لۆنه ومان یونایتد ئه‌نجام ده‌درێت .
تیروپشكه‌كه به‌مشێوه‌یه‌یه :
ئه‌یاكس × یۆڤانتۆس
لیڤه‌رپوڵ × پۆرتۆ
تۆتنهام × مان سیتی
به‌رشه‌لۆنه × مانچسته‌ریونایتد
له قۆناغی نیوه‌ی كۆتاییشدا براوه‌ی یاری نێوان (ئه‌یاكس × یۆڤانتۆس ) رووبه‌رووی براوه‌ی نێوان (تۆتنهام × مان سیتی ) ده‌بێته‌وه‌و هه‌رچی براوه‌ی یاری نێوان (لیڤه‌رپوڵ × پۆرتۆ ) رووبه‌ڕووی (به‌رشه‌لۆنه × مانچسته‌ریونایتد) ده‌بێته‌وه.
یارییه‌كانی چونی قۆناغی چاره‌كی كۆتایی له 9 و10ی مانگی چوار ئه‌نجام ده‌درێت ویارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ش له 16 و17ی هه‌مان مانگ ئه‌نجام ده‌درێت .
یارییه‌كانی چونی نیوه‌ی كۆتایش له 30ی مانگی چوار ویه‌كی مانگی پێنج ئه‌نجام ده‌درێت ، یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ش له 7 و8ی هه‌مان مانگ ئه‌نجام ده‌درێت . یاری كۆتایش ده‌كه‌وێته یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی شه‌شه‌وه .