پێشمه‌رگه سپۆرت -
جۆزێ مۆرینهۆی پرتوگالی‌و راهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد باس له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی زیدان ده‌كات بۆ راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید .
له‌میانه لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی مۆرینهۆ ده‌ڵێت: گه‌ڕانه‌وه‌ی زیدان بۆ راهێنه‌رایه‌تی ریاڵ مه‌درید كارێكی باش وگرنگه ، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌و هه‌موو ده‌سكه‌وته زۆره‌ی كه بۆ یانه‌كه به‌ده‌ستی هێنا له چه‌ند ساڵی رابردوودا به‌نیسبه‌ت منه‌وه گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌م بۆ زیدان باشه هه‌میش بۆ یانه‌كه‌ی.
له كۆتایشدا مۆرینهۆ وتی ئه‌مه هه‌لێكی زۆرباشه بۆ زیدان تا ئه‌وه‌ی تواناكانی خۆی دووباره بسه‌لمێنێته‌وه .