پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له‌گه‌ڵ یانه‌ی پۆرتۆی گه‌یشته رێكه‌وتنی كۆتایی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئیدیر میلیتاوی به‌ڕازیلی وبه‌رگریكاری ئه‌و یانه‌یه پرتوگالییه .
له به‌ییاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ئاشكرای كردووه كه له‌گه‌ڵ میلیتاو گه‌یشتونه‌ته رێكه‌وتنی كۆتایی بۆ سه‌ره‌تای وه‌رزی داهاتوو.
لای خۆشییه‌وه رۆژنامه‌ی ماركای نزیك له یانه‌ی شاهانه ئاشكرای كردووه كه رێكه‌وتنی كۆتایی له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ریاڵ مه‌درید وپۆرتۆ ڕویداوه ، یانه‌ی شاهانه مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئه‌و یاریزانه كه 50 ملیۆن یۆرۆ ده‌داته یانه‌ی پۆرتۆ وسه‌ره‌تای وه‌رزی داهاتوو ئه‌و به‌رگریكاره‌بۆ ڕیزه‌كانی ده‌گوازێته‌وه .