پێشمه‌رگه سپۆرت -
یاریه‌كانی خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق قۆناغی یه‌كه‌م به‌رده‌وام ده‌بێت و تێیدا و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی چوار یاری داهاتووی له نێو هۆڵی یانه‌كه‌ی ئه‌نجام ده‌دات .
بڕیاره له ڕۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه‌ی داهاتوو ڕێكه‌وتی 15 و 16 / 3 / 2019 تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه میوانداری له تیپی باله‌ی یانه‌ی حه‌بانیه بكات و هه‌ردوو یاری چوون و هاتن له قۆناغه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م ئه‌نجام بده‌ن .
یاریه‌كان له كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆ و له نێو هۆڵی داخراوی شه‌هید ئه‌حمه‌دی تایبه‌ت به یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌ڕِێوه ده‌چێت و هه‌روه‌ك له ڕۆژی 19 / 3 / 2019 تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه میوانداری له تیپی باله‌ی یانه‌ی هه‌ولێر ده‌كات .
ئه‌مه‌و كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 22 / 3 / 2019 یاری لوتكه‌ی پێشمه‌رگه‌كان له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی شوڕته‌ی به‌غداد ئه‌نجام ده‌درێت و به ئه‌نجام دانی ئه‌و یارییه‌ش قۆناغی یه‌كه‌می یارییه‌كان به كۆتادێت .