پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی نرخی ده‌ستبه‌رداربون له ئیدید هازاردی ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ی بۆ ریاڵ مه‌درید ئاشكرا ده‌كات .
رۆژنامه‌ی ئی ئێس پی ئێن ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه یانه‌ی چێڵسی رازی بووه به‌وه‌ی كه رێگری له حه‌زه‌كه‌ی هازارد نه‌كات ورێگه به‌و یاریزانه بدات رووبكاته یانه‌ی ریاڵ مه‌درید.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكراشی كردووه كه یانه‌ی چێڵسی ئاماده‌یه به 100 ملیۆن پاوه‌ند ده‌ستبه‌رداری ئه‌و یاریزانه بێت بۆ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید .
له ماوه‌ی رابردوودا هازارد چه‌ندین جار خۆشه‌ویستی بۆ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید نیشانداوه .