زاناكان په‌یوه‌ندی نێوان هه‌وكردنی جیوب و خه‌مۆكیان ئاشكرا كرد



 
ته‌ندروستی‌ - 

ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی كۆری تیایدا هاتوه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ هه‌وكردنی جیوبی درێژ خایه‌نیان هه‌یه‌ ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ری توشبوونیان به‌ خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێ زیاتره‌ له‌چاو ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ توشی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ نه‌بوون.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ خه‌مۆكی په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ باری كۆمه‌ڵایه‌تی و كێشه‌ی‌ سۆزداریه‌وه‌ به‌ڵام پسپۆڕان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ خه‌مۆكی هۆكاری  هه‌وكردنی جیوبه‌كانی لوت بێت.

ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر 16244 كه‌س له‌ كۆریای باشوور ئه‌نجامدراوه‌ و نه‌خۆشه‌كان ده‌رمانی چاره‌سه‌ری هه‌وكردنی جیوبه‌كانی لوتیان وه‌رگرتووه‌ له‌ساڵی 2002 بۆ ساڵی 2013 و كۆمه‌ڵێكی دیكه‌ له‌ به‌ژداربووان توشی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ نه‌بوون و له‌گه‌ڵیدا هیچ حاڵه‌تێكی خه‌مۆكی و دڵه‌ ڕاوكێیان له‌سه‌ر ده‌رنه‌كه‌وتووه‌.

له‌ دوای 11 ساڵ له‌ توێژینه‌وه‌ پسپۆڕان ئاشكرایان كردوه‌ %50 ی ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ هه‌وكردنی گیرفانه‌كانی لوت" جیوبه‌كانیان" هه‌یه‌ توشی خه‌مۆكی و دڵه‌ ڕاوكێ بوون.

ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌ ڕووی ده‌رونیه‌وه‌ ئارام نین و كێشه‌ی‌ ده‌رونیان هه‌یه‌ ئه‌وه‌ تێكڕای ووزه‌ی‌ جه‌سته‌یان كه‌متره‌ له‌ كه‌سانی دڵخۆش، كێشانی جگه‌ره‌ و خواردنه‌وه‌ی‌ مه‌ی‌ و كێشه‌ و گرفته‌ ده‌رونیه‌كان كار له‌ هه‌وكردنی جیوبه‌كانی لوت ده‌كه‌ن و هه‌ندێكجاریش ئه‌م نه‌خۆشییه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی بۆماوه‌ی‌یی له‌ باوانه‌وه‌ بۆ نه‌وه‌كانی ده‌گوێزرێته‌وه‌.


PM:03:26:13/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 1162 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌