پێشمه‌رگه سپۆرت -
بڕیاره له ڕۆژانی 28 تا 31 / 3 / 2019 حه‌وته‌مین پاڵه‌وانێتی یارییه سیانێكانی هه‌ڵبژارده‌ی ولاَتانی عه‌ره‌بی له شه‌ره‌م الشێخ ده‌ست پێبكات ، یه‌كێك له‌و هه‌ڵبژارده به‌شدار بوانه هه‌ڵبژارده‌ی‌ی كچانی عێراقه كه له نێو ڕیزی ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌دا جارێكی تر ناوی له‌نجه سه‌لام دێت و كه چه‌ندین ساڵه له ڕیزی ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌دایه و ئه‌نجامی به‌رچاوی به‌ده‌ست هێناوه له‌م باریه‌وه له‌نجه سه‌لام تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاند ، كه ڕاهێنان ده‌كات سه‌رقاڵی خۆئاماده‌كردنه بۆ ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له پاڵ سه‌رقاڵ بوونی خۆی بۆ به‌شداری كردن له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا له هه‌مان كاتدا هاوسه‌ره‌كه‌ی ( ڕێژه‌ن فواد ) كه‌هه‌رده‌م پاڵپشتێتی بۆ به‌شداری كردن له پاڵه‌وانێتی له‌ش جوانی جیهان ( super man pro 2019 ) ڕاهێنان ده‌كات و خۆی ئاماده ده‌كات .
له‌نجه له زاری هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه هاوسه‌ره‌كه‌ی له ئێستادا پاڵه‌وانی ئاسیا و عێراقه و وه‌ك یاریزانێكی بنه‌ڕه‌تیش بۆ ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌ی ئه‌مریكا ناوی له نێو لیستی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی له‌ش جوانانی عێراق دێت كه بڕیاره پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش له مانگی 6 ی ئه‌م ساڵ ڕێك بخرێت و هیوایی خواست ئه‌نجامی باش و میدالیان له‌مل بكرێت .
له كۆتایشدا له‌نجه گله‌ی خۆی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م میدیا وه‌رزشییه‌كان كرد كه وه‌ك پێویست لایان لێنه‌كردونه‌ته‌وه و وه‌ك یارییه تاكییه‌كان گرنگیان پێ‌نادرێت .