پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی سه‌رمێزی كوردستان له شاری دهۆك پاڵه‌وانێتی تۆپی سه‌رمێزی ئاسته ته‌مه‌نییه‌كان ئه‌نجام ده‌دات و تێیداو یاریزانانی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌نجام به‌شداری ده‌كه‌ن .
بڕیاره له ڕۆژانی 14 تا 16 / 3 / 2019 و له شاری دهۆك پاڵه‌وانێتی تۆپی سه‌رمێزی كوڕان و كچانی یانه‌كانی كوردستان ئه‌نجام بدرێت و له‌سه‌ر ئاستی كوڕان یاریزانانی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ئاسته‌كانی ( خونچه‌كان و بێچووه شێران و تازه‌پێگه‌یشتوان ) به‌شدار ده‌بن .
سه‌باره‌ت به به‌شداریان له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا هه‌ردی ئه‌حمه‌د ڕاهێنه‌ری تیپه‌كه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، یاریزانانی پێشمه‌رگه ئاماده‌كاری یان كردووه بۆ به‌شداری له پاڵه‌وانێتی كوردستان و بۆ ئاستی بێچوه شێران یاریزانانی ئێمه له ته‌مه‌نی خونچه‌كانن كه خۆش به‌ختانه‌ش دڵنیان ڕكابه‌ری بۆ ئه‌نجام ده‌كه‌ن .
هه‌ردی ووتیشی ، تیپی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی پێشمه‌رگه هه‌رده‌م ئه‌نجامی به‌رچاوی له پاڵه‌وانێتیه‌كان هه‌بووه و بۆ ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ش به دڵنیایی بۆ ئه‌نجام یاری ده‌كه‌ین .