‌ڤان دایك نامه‌یه‌كی‌ ئاگرین بۆ بایرن میونخ ده‌نێرێت



 
پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

ڤیرجێل ڤان دایك ی‌ هۆڵندی‌ و به‌رگریكاری‌ یانه‌ی‌ لیڤه‌رپوڵ نامه‌یه‌كی‌ ئاگرین ئاڕاسته‌ی‌ یانه‌ی‌ بایرن میونخ ده‌كات . 

له‌میانه‌ی‌ لێدوانێكیدا پێش رووبه‌ربونه‌وه‌ی‌ یانه‌كه‌ی‌ به‌رامبه‌ر بایرن میونخ له‌ یاری‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ قۆناغی‌ 16ی‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كان ڤان دایك وتی‌: تیپه‌كه‌مان ئاماده‌یه‌ بۆ مردن له‌ نێو یاریگای‌ ئالیانز ئه‌رینا تا ئه‌وه‌ی‌ سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغی‌ داهاتوو به‌ده‌ستبهێنین . 

ڤان دایك وتیشی‌: له‌ قۆناغی‌ كۆمه‌ڵه‌كان ئاستمان وه‌كو پێویست نه‌بوو ، ده‌مانه‌وێت له‌م قۆناغه‌ و له‌ یاری‌ گه‌ڕانه‌وه‌شدا به‌ ئاستێكی‌ به‌رزه‌وه‌ ده‌ركه‌وین .

له‌ كۆتایشدا وتی‌ پێویستمان به‌ یارییه‌كی‌ جه‌نگاوه‌رانه‌یه‌ و تواناشمان هه‌یه‌بگه‌ینه‌ قۆناغی‌ داهاتوو . 



PM:03:57:12/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 1159 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌