پێشمه‌رگه سپۆرت -
فلۆرینیتنۆ پیرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید سێ به‌ڵێنی به زیدان داوه له پاش ئه‌وه‌ی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌ی قبوڵ كردووه .
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی ئاماژه‌ی به‌و به‌ڵێنانه داوه كه پیرێز به زیدانی داوه ، ئاس نوسیویه‌تی پیرێز یه‌كه‌م به‌ڵێنی به زیدان ئه‌وه بووه كه قسه‌ی یه‌كه‌م وكۆتایی له ناو یانه‌كه‌دا به‌ده‌ستی خۆی بێت ، دووه‌م موچه‌یه‌كی باشی پێبدات هاوشێوه‌ی موچه‌ی گواردیۆلا له مانچسته‌رسیتی .
سێیه‌م به‌ڵێنی پیرێز به زیدان گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانانه‌ی كه ئه‌و راهێنه‌ره فه‌ره‌نسییه ئاره‌زوویان ده‌كات .