ته‌ندروستی -
نه‌خۆشی شه‌كره یه‌كێكه له جۆره بڵاوه‌كانی نه‌خۆشی له جیهاندا و ساڵانه به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌س گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، له‌م بابه‌ته‌وه دكتۆر سۆران محمد غریب پزیشكی پسپۆڕی هه‌ناوی و ڕۆماتیزم چه‌ند ڕێنماییه‌ك پێشكه‌ش به‌و كه‌سانه ده‌كات كه نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه و داوایان لێده‌كات ئه‌م ڕێنمایانه له‌بیر نه‌كه‌ن.
1-سێ مانگ جارێک پشكنینی فەرمانی گورچیلەیان بکەن بە خوێن کە یوریا و کریاتینە.
2- ساڵانە پشكنینی چاو بکەن.
3-سێ مانگ جارێک پشكنینی شەکرەی سێ مانگی لە خوێن بکەن.
4-دەرمانەکان لە کاتی و خۆی و ڕۆژانە بخۆن جار جار پشكنینی شەکرە بکەن یان لەهەر هەست کردن بە نیشانەیەکی شەکرە پشكنینی شەکرەکەیان بکەن.
5- خۆیان لە خواردنی شەکر و و شیرینی دەستکرد و میوەی شیرین و بیبسی و کۆلا و فانتا و شەربەتی دەستکرد و برنج بەدور بگرن.
6- وەرزشی ڕۆژانە زۆر گرنگە بۆ نه‌خۆشانی شه‌كره.