پێشمه‌رگه سپۆرت -
كیلیان مباپێی فه‌ره‌نسی وئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان جه‌ختده‌كاته‌وه كه دوای وازهێنان له تۆپی پیًَ ئاره‌زووی كاری راهێنه‌رایه‌تی ده‌كات .
له میانه‌ی لێدوانێكیدا بۆ هه‌ردو رۆژنامه‌ی سپۆرت وستایل مباپێ ئاشكرای كرد كه به‌نیسبه‌ت ئه‌وه‌وه بیركردنه‌وه له 20 ساڵی داهاتوو ره‌نگه شتێك نه‌بێت ببێت هۆی بێزاركردنی .
مباپێ وتیشی زۆر قوسه كاتێك له كۆتایی كاروانی وه‌رزشیت نزیك ده‌بیته‌وه، من ئاره‌زوو ده‌كه‌م پاش وازهێنانم له یاریكردن ببمه راهێنه‌رێكی باش ئه‌گه‌ر چی ئه‌زانم كاری راهێنه‌رایه‌تی كارێكی قورس و ئاڵۆزه .