پێشمه‌رگه سپۆرت -
رۆژنامه‌یه‌كی ئیسپانی هه‌ڵوێستی زیدانی راهێنه‌ری پێشووی ریاڵ مه‌درید له گه‌رانه‌وه بۆ یانه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات .
رۆژنامه‌ی ئه‌لبایسی ئیسپانی ئاشكرای كردووه كه پیرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید داوای له یه‌كێك له فه‌رمانبه‌ره‌كانی یانه‌كه‌ی كردووه كه په‌یوه‌ندی به زیدانه‌وه بكات بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌رێته‌وه ریاڵ مه‌درید ، به‌ڵام وه‌ڵامی زیدان به‌دڵی پیرێز نه‌بووه و گه‌رانه‌وه‌ی ره‌تكردۆته‌وه له ئێستادا .
له كۆتایشدا هه‌مان رۆژنامه باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه كارگێڕی یۆڤانتۆس گرێبه‌ستی فه‌رمیان پێشكه‌شی زیدان كردووه تا له‌سه‌ره‌تای وه‌رزی داهاتووه ببێته راهێنه‌ری خانمه پیره‌كه .