پێشمه‌رگه سپۆرت -
دوایی به‌ده‌ست هێنانی نازناوێكی دیكه له پاڵه‌وانێتییه به‌هێزه‌كه‌ی عێراق ، كچانی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی پێشمه‌رگه جامی یه‌كه‌می ئه‌و پاڵه‌وانێتییه‌یان له شاری به‌غداده‌وه گه‌یانده‌وه یانه‌ی پێشمه‌رگه و له مه‌راسیمێكی وه‌رزشی دا پێشكه‌شیان كرد به جێگری سه‌رۆكی یانه .
پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 10 / 3 / 2019 و له نێو باره‌گه‌ی سه‌ره‌كی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد به ئاماده‌بوونی سكرتێر و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی پێشمه‌رگه پێشوازیان كرد له تیپی گۆڕه‌پان ومه‌یدانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه كه توانیان بۆ 18 هه‌مین جاری له‌سه‌ر یه‌ك نازناوی پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌كانی عێراق بۆ ئاستی پێشكه‌وتوانی كچان به‌ده‌ست بهێنن .
له‌و پێشوازییه‌دا به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه وێڕایی به‌خێرهێنانه‌وه له ستافی ڕاهێنه‌ر و یاریزانان پیرۆزبایی له كچه پاڵه‌وانه‌كان كردوو ئه‌و ده‌ست كه‌وته‌ی به‌رز نرخاند كه ئه‌وان ڕێگه‌یه‌كی دوور ده‌بڕن بۆ به‌ده‌ست هێنانی زۆرترین خاڵ و به‌رزكردنه‌وه‌ی جامی پاڵه‌وانێتیه‌كه بۆ یانه‌كه‌یان هه‌روه‌ك ستایشی له ڕۆڵی سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌ران كرد و ماندوو بوونی ئه‌وانی به‌رز نرخاند .
دواجار زه‌رده‌شت ڕه‌فیق سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تیپه‌كه سوپاسی یانه‌كه‌یانی كرد بۆ ئه‌و پاڵپشتییه به‌رده‌وامه و خۆشحاڵی خۆشیانی بۆ ئه‌و پێشوازییه ده‌ربڕی كه یانه‌كه‌یان هه‌رده‌م خه‌م خۆر و پاڵپشت بوون بۆیان .
جێگه‌ی باسه له پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان ومه‌یدانی یانه‌كانی عێراق و بۆ ئاستی پێشكه‌وتوانی كچان ، كچانی پێشمه‌رگه به 214 خاڵ نازناوه‌كه‌یان به‌ده‌ست هێنا و هه‌روه‌ك پله‌ی دووه‌م بۆ كچانی یانه‌ی سه‌لام بوو به 139 خاڵ و پله‌ی سێهه‌می ڕیزبه‌ندیش بۆ كچانی یانه‌ی كازمییه بوو به 95 خاڵ.
له‌سه‌ر ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوانی كچانیش كچه پێشمه‌رگه‌كان دوایی پیشان دانی ئاستێكی به‌رز به كۆكردنه‌وه‌ی 84 خاڵ پله‌ی دووه‌میان مسۆگه‌ر كرد .