‌سوودەکانی گوڵەبەڕۆژە


 
ته‌ندروستی‌ - 

بەپێی هەواڵێکی پزیشکی ماڵپەڕی " thaqafnafsak" توێژینەوەیەکی ئەڵمانی باس لە سوودەکانی گوڵەبەڕۆژە دەکات بۆ لەش، بەهۆی ئەوەی سەرچاوەی پڕۆتین و ترشی فۆلیکە، ئەم پێکهاتانەش زۆر بەسوودن بەتایبەت بۆ خانمانی دووگیان، چونکە ڕێژەی مەگنسیۆمی لەش ڕادەگرێت، بۆ یەکسانی هۆڕمۆنەکان.

گوڵە بەڕۆژە ماددەیەکی تێدایە، بە ناوی "فایتوسیترول"، کە دەبێتە هۆی ڕاگرتنی پەستانی خوێن و کەمکردنەوەی، جگە لەوەش گوڵە بەڕۆژە خۆراکێکە چەوریەکەی تێیدایە زۆر بەسوودە بۆ لەش، بەهۆی بوونی ڤیتامین ئییەوە دڵ و خوێنبەرەکان لە نەخۆشێ بەرزبوونەوەی کۆلیسترۆل دەپارێزێت.

گوڵە بەڕۆژە سەرچاوەی ماددەی "سیلینیۆمە"، کە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی بەرگری لەش دژی شێرپەنجە، ڕێگە لە گەشەکردنی دەگرێت.



PM:03:18:10/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 2067 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌