پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌سه‌ر په‌رشتی ڕاهێنه‌ر سۆران سه‌لیم مه‌شقه‌كانی بۆ به‌شداری له خولی نایابی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی كوردستان دا چڕ ده‌كاته‌وه و ڕاهێنه‌ری تیپه‌كه‌ش ده‌ڵێت سوپاسی یانه‌كه‌م ده‌كه‌م بۆ ته‌واوی پاڵپشتی و هاوكارییه‌كان و به‌ڵێن ده‌ده‌ین به ئاستێكی به‌رز له خوله‌كه ببینرێن تا ئه‌نجامی دڵخۆشكه‌ر و شایسته به‌ده‌ست بهێنین .
سۆران سه‌لیم ڕاهێنه‌ری تیپی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه سه‌باره‌ت به ئاماده‌كاری تیپه‌كه‌یان تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، دوایی ئه‌وه‌ی متمانه‌ی ئه‌وه‌م پێدرا كه وه‌ك ڕاهێنه‌ر سه‌رپه‌رشتی مه‌شقه‌كانی تیپی تازه‌پێگه‌یشتوان بكه‌م له ئێستادا به شێوه‌یه‌كی چڕ ئاماده‌كاری بۆ خوله‌كه ده‌كه‌ین كه بڕیاره یاریه‌كانی له مانگی ئاینده‌دا ده‌ست پێبكات و ته‌واوی هه‌وڵ ده‌ده‌ین تا به ئاستێكی به‌رز له خوله‌كه ببینرێن و ئه‌نجامی به‌رچاو به‌ده‌ست بهێنین .