پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبونه‌وه‌ی هونه‌ری بۆ ئه‌نجام دانی خولی نایابی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی كوردستان ئه‌نجام دا و 13 یانه له خوله‌كه به‌شداری ده‌كات كه یاریه‌كانی به شێوازی خول و به یه‌ك قۆناغ ئه‌نجام ده‌درێت و خاوه‌ن زۆرترین خاڵی تیپه‌كانیش نازناوی خوله‌كه به‌ده‌ست دێنێت .
كۆبونه‌وه هونه‌رییه‌كه له ڕۆژی شه‌ممه 9 / 3 / 2019 ئه‌نجام دراو دوایی ڕاگۆڕینه‌وه له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری یانه‌كان بڕیار درا كه یاریه‌كانی خوله‌كه له مانگی 4 / 2019 ده‌ست پێبكات و له كۆتایشدا جگه‌له دیاری كردنی پاڵه‌وان دوو یانه‌ی كۆتا ڕیزبه‌ندی بۆ ڕیزی یانه پله یه‌كه‌كانی كوردستان بۆ ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان داده‌به‌زێنرێت .
جێگه‌ی باسسه هه‌ریه‌ك له تیپی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی (هه‌ولێر، زاخۆ، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی، شێروانه، رزگاری، ئارارات، برایه‌تی، زانكۆی جیهان، دهۆك، جیهان، سیروانی نوێ و گاره) .