پێشمه‌رگه سپۆرت -
یارییه‌كانی گه‌ڕی نۆزده‌یه‌می قۆناغی دووه‌می خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان ده‌ستی پێكردوو پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی دوایی یازده یاری توانی بچێته‌وه سه‌ر ڕێچكه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانی و له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا و به ئه‌نجامی گۆڵێكی بێ وه‌لاَم له یانه‌ی هه‌ندرێنی برده‌وه.
له‌و یارییه‌دا كه كاتژمێر 2:45 خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 7 / 3 / 2019 ئه‌نجام درا یاریزانانی پێشمه‌رگه به ئاستێكی به‌رز بیران و له‌گه‌ڵ له‌ده‌ستدانی چه‌ندین هه‌ل دواجار توانیان به تاكه گۆڵی یاریزان ( له‌یس جه‌لیل ) و له خوله‌كی 68 بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن و سێ خاڵی گرنگ بخه‌نه سه‌ر كۆی خاڵه‌كانیان .