پێشمه‌رگه سپۆرت -
به پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی چێڵسی سه‌رۆكی ئه‌و یانه‌یه ده‌یه‌وێت كیبای گۆڵچی تیپه‌كه له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م هاوینه دا بفرۆشێت .
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی چێڵسییه‌وه باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه ئه‌براهیموڤیج سه‌رۆكی یانه‌ی چێڵسی بڕیاریداوه له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م هاوینه‌دا ده‌ستبه‌رداری تواناكانی كیبای گۆڵچی سه‌ره‌كی تیپه‌كه‌ی بێت .
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه ئه‌براهیموڤیج له‌و هه‌ڵوێسته‌ی كیبا زۆر توڕه‌یه كه له یاری كۆتایی جامی یه‌كێتی ئینگلته‌را به گوێی ساری نه‌كردووو نه‌هاته ده‌ره‌وه‌ی یاریگا .