‌چه‌ند ڕێنماییه‌ك بۆ چۆنیه‌تی شۆردنی ددان و هه‌ڵبژاردنی فڵچه‌یه‌كی دروست


 
ته‌ندروستی‌ - 

شۆردنی ددانه‌كان یه‌كێكه‌ له‌و كارانه‌ی‌ پێویسته‌ مرۆڤ ڕۆژانه‌ دوو بۆ سێ جار ئه‌نجامی بدات چونكه‌ ته‌ندروستی گشتی له‌ش و به‌تایبه‌ت دڵ ڕاسته‌وخۆ به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌ ته‌ندروستی پوك و ددانه‌كانه‌وه‌، دكتۆر كۆچه‌ی‌ له‌م بابه‌ته‌وه‌ چه‌ند ڕێنماییه‌ك باس ده‌كات سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تی شۆردنی ددان و هه‌ڵبژاردنی فڵچه‌یه‌كی دروست.

ڕێنماییه‌كان بریتین له‌:

1- هەموو ۳-٤ مانگێک فڵچەکەت بگۆرە و ئەگەر هەستت کرد ڕیشاڵی فلچەکەت تێکچووە بیگۆرە چونکە ناتونێت تەواو ددانەکانت خاوێن بکاتەوە.

2- ماوەی ددان شوشتن زۆر گرنگە دەبێ ددان شوشتنەکەت دوو خولەک بخایه‌نێت وە ڕۆژانە دوو جار.

3- پێویستە بە نەرمی ددانەکانت بشۆیت بەکارهێنانی هێز ددانەکانت دادەخوڕێنێت.

4- هەرگیز نابێت ڕاستەوخۆ ددانت بشۆی پاش خواردن و خواردنەوە بەلانی کەم پێویسته کاتژمێرێک چاوەڕێ بکەیت و ئەگەر خواردنێکی ترش وەک لیمۆ بخۆیت پێویستە ماوەیەکی زیاتر چاوەڕێ بکەی چونکە ترشی ددان نەرم دەکات ئینجا ئەگەر زوو بیشۆیت ئەوا ددانەکانت دادەڕووشێنێت.

5- دوای ددان شوشتن پێویستە سەری فڵچەکە کراوەبیت و بەر هەوا بکەوێت چونکە ئەگەر داخڕاو یا لە جێگایەکی داخراو بێت ئەوا بەکتریا لەسەری زیاتر گەشە دەکات.

6- سەلامەترین فڵچە ئەوەیە ڕیشاڵەکانی نەرم بێت.

7- باشترین شێوازی ددان شووشتن ئەوەیە بە گۆشەی ٤٥پلە بشۆردرێت ڕووی دەرەوەو ناواوەو سەر ددانەکان بشۆردرێت و ئینجا بە شێوەی شاوڵی دەتوانی ڕووی ناوەوەی ددانەکانی پێشەوە بشۆیت.

8- گرنگە فڵچەک بەکار بهێنیت کە لەگەڵ قەبارەی دەستت و شێوەی دەمت بگونجێت، بەهەر شێوەیەک کە لەگەڵی بگونجێیت دەتوانی بەکار بهێنیت ئه‌گه‌ر کارەبایی بێت یا دەستی.



PM:03:21:06/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 4860 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌