پێشمه‌رگه سپۆرت -
فیدراسیۆنی گۆڕه‌پان ومه‌یدانی عێراق دووه‌م پاڵه‌وانیێتی خۆی له ساڵی 2019 ئه‌نجام ده‌دات و بڕیاره له ڕۆژانی 6 تا 9 / 3 / 2019 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان له شاری به‌غداد پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان ومه‌یدانی یانه‌كانی عێراق بۆ ئاسته‌كانی كوڕان و كچان ئه‌نجام بدات .
كچانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ش به پێكهاته‌یه‌كی به‌هێز و له‌سه‌ر ئاسته‌كانی ( پێشكه‌وتوان و لاوان و تازه‌پێگه‌یشتوان ) به‌شداری ده‌كات و ئاماده‌كاریشی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به كۆتاهێناوه .
سه‌باره‌ت به‌به‌شداریان له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا ڕه‌نجده‌ر قادر ڕاهێنه‌ری تیپی گۆڕه‌پان ومه‌یدانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، دوایی ئاماده‌كارییه‌كی زۆر به‌شداری له به‌هێزترین پاڵه‌وانێتی عێراق بۆ یاری گۆڕه‌پان ومه‌یدانی نێو یاریگه ده‌كه‌ین كه زیاتر له 100 یانه بۆ ئاسته‌كانی كوڕان و كچان تێیدا به‌شداری ده‌كات ، هه‌روه‌ك ئه‌و ڕاهێنه‌ره ووتی ، كچانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر ئاستی تیم بۆ ئاستی پێشكه‌وتوان و تازه‌پێگه‌یشتوان به‌شدار ده‌بێت و هه‌روه‌ك یه‌ك كیژه یاریزانی ئاستی لاوانیشمان له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا به‌شداری ده‌كه‌ن .
ڕه‌نده‌ری ڕاهێنه‌ر ووتیشی ، دوو یاریزانی تازه‌پێگه‌یشتووی كوڕانمان له‌سه‌ر ئاستی تاك و بۆ یاریه‌كانی ( ده‌ی - عوشاری - و 100 مه‌تر ) به‌شداری ده‌كه‌ن و ئه‌و یاریزانانه‌ش ئه‌نجامی دڵنیاكه‌ره‌وه به‌ده‌ست دێنن .
دواجار ڕاهێنه‌ره‌كه‌ی تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ووتیشی ، زیاتر له 17 نازناوی عێراق مان هه‌یه‌و بۆ جامێكی دیكه و نازناوێكی دیكه ده‌چینه نێو ئه‌و كێبڕكێیانه .