پێشمه‌رگه سپۆرت -
به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان له باره‌گه‌ی خۆی له هه‌ولێر، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی كرد و ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ی ده‌ركرد:
1- دوای كۆتایی هاتنی خولی نایابی فوتساڵی كچانی كوردستان وه‌رزی 2018/2019 ، گواستنه‌وه‌ی یاریزانان به ده‌ستبه‌رداربوون (استغنا) ده‌بێت.
2- داوا له نوێنه‌رانی یانه‌كانی خولی نایابی تازه‌پێگه‌یشتووانی كوردستان ده‌كه‌ین، رۆژی شه‌ممه 2019/3/9 له كاتژمێر 11:00 ـی پێشنیوه‌ڕۆ له باره‌گه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان ئاماده‌بن.
3- داوا له نوێنه‌رانی یانه‌كانی خولی پله‌یه‌كی لاوانی كوردستان ده‌كه‌ین، رۆژی شه‌ممه 2019/3/9 له كاتژمێر 11:00 ـی پێشنیوه‌ڕۆ له باره‌گه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان ئاماده‌بن.
4- په‌ڵپی یانه‌ی مه‌خموور له‌سه‌ر هه‌ردوو یاریزانی یانه‌ی سێمێڵ (سه‌فوان نایف) ژماره 1 و (مه‌حموود عه‌بدولسه‌لام) ژماره 5 خوێندرایه‌وه و به مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه و وردبینی بڕیاردرا به:
(بانگهێشتكردنی هه‌ردوو یاریزانی ناوبراو و نوێنه‌ری هه‌ردوو یانه‌ی مه‌خموور و سێمێڵ، بۆ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان له رۆژی شه‌ممه 2019/3/9 كاتژمێر 12:00 ـی نیوه‌ڕۆ).
5- بڕیاردرا به راگرتنی ناوبژیوانی ناوه‌ڕاست (محه‌ممه‌د حه‌سه‌ن) بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ، كه یاری نێوان برایه‌تی و ده‌ربه‌ندیخانی له خولی نایابی كوردستان به‌رێوه‌بردبوو، ئه‌مه‌یش به هۆی هه‌ڵه‌كانی له یارییه‌كە و هه‌ژمارنه‌كردنی گۆڵێكی دروست بۆ یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان، ناوبراو بۆی نییه له‌م وه‌رزه یارییه‌كانی خولی نایابی كوردستان به‌رێوه ببات.
6- له یاری نێوان برایه‌تی و ده‌ربه‌ندیخان له خولی نایابی كوردستان، به هۆی دووباره كردنه‌وه‌ی له نانه‌وه‌ی كێشه و گرفت و هێرشكردنه سه‌ر ناوبژیوانی یارییه‌كه له لایه‌ن (عادل محه‌ممه‌د) سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تۆپی پێی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جارێكی تریش ئاگادار كراوه‌ته‌وه بڕیاردرا به:
• راگرتنی ناوبراو به ئاماده‌نه‌بوونی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی بۆ دوو یاری.
• غه‌رامه‌كردنی ناوبراو به بڕی 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
7- بڕیاردرا له داهاتوو سزای را‌گرتن و دارایی ناوبژیوانان بدرێت و بڵاویش بكرێته‌وه، له ئه‌گه‌ری هه‌ڵه و كه‌موكوڕییان له به‌رێوه‌بردنی یارییه‌كان.
8- له یاری نێوان شێروانه و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له خولی نایابی كوردستان، به هۆی ژماردنی لێدانی سزا بۆ یانه‌ی شێروانه و دواتر پاشگه‌زبوونه‌وه‌یان له بڕیاره‌كه، بڕیاردرا به راگرتنی سێ هه‌فته بۆ هه‌ریه‌ك له (یوسف سه‌عید) ناوبژیوانی ناوه‌ڕاست و (ئه‌میر داود) یاریده‌ده‌ری ناوبژیوان.
9- به هۆی كۆنترۆڵ نه‌كردنی هانده‌رانیان، ئاگاداری كۆتایی یانه‌ی شێروانه ده‌كه‌ینه‌وه، كه پێویسته شوێنی چوونه ژووره‌وه و ده‌ره‌وه‌ی ناوبژیوان به جوانی كۆنترۆڵ بكرێت، به پێچه‌وانه‌وه تووشی سزای قورس ده‌بن.
10- له یاری نێوان قه‌ڵادزێ و به‌ختیاری له خولی یانه پله‌دووه‌كانی كوردستان، به هۆی ده‌ركردن و هێرشكردنه سه‌ر ناوبژیوانی یارییه‌كه له لایه‌ن یاریزانی یانه‌ی به‌ختیاری (گۆران نه‌جمه‌ددین) ژماره 21 بڕیاردرا به:
• راگرتنی ناوبراو بۆ ماوه‌ی سێ مانگ، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی هه‌ر چالاكییه‌كی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان سزاكه ده‌ست پێده‌كات.
• غه‌رامه‌كردنی ناوبراو به بڕی 150000 سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
11- ئاگاداری سه‌رجه‌م سه‌رپه‌رشتیارانی یاری و ناوبژیوانانی چواره‌م ده‌كه‌ینه‌وه، پێش ده‌ستپێكردنی یاری له هه‌موو چالاكییه‌كی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان، پشكنین بۆ درێسی یاریزانان بكرێت، كه ده‌بێت لۆگۆی یه‌كێتییه‌كه‌مان له‌سه‌ر قۆڵی راستی یاریزانان هه‌بێت و به روونی دیار بێت.
12- له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و پێشخستنی وه‌رزشی ئافره‌تان، بڕیاردرا یارییه‌كانی خولی نایابی فوتساڵی كچانی كوردستان بۆ وه‌رزی 2018/2019 به دوو قۆناغ (چوون و هاتن) ئه‌نجام بدرێت، ئه‌مه‌یش بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر ده‌رفه‌ت به یانه و یاریزانه‌كان بدرێت و ژماره‌ی یارییه‌كان زیاتر بێت.
13- بریاردرا چالاكی فێرگه‌كانی تۆپی پێی كوردستان بۆ وه‌رزی 2018/2019 به به‌شداری (60) یانه و ناوه‌ندی وه‌رزشی، كه مۆڵه‌تی فه‌رمییان هه‌یه به‌رێوه بچێت.
14- ئاگاداری سه‌رجه‌م ئه‌و فێرگانه‌ی تۆپی پێی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه، كه له خواره‌وه ناویان هاتووه، رۆژی شه‌ممه 2019/3/9 له كاتژمێر 12:00 ـی نیوه‌ڕۆ به مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه‌ی هونه‌ری و، راكێشانی تیروپشكی پاڵه‌وانیه‌تی قوتابخانه‌كانی تۆپی پێی كوردستان، نوێنه‌ریان له باره‌گه‌ی یه‌كێتییه‌كه‌مان ئاماده‌بێت.
فێرگه و ناوه‌نده وه‌رزشییه‌كانی تۆپی پێ ئه‌مانه‌ن:
• هه‌ولێر: (یانه‌ی جیهان، یانه‌ی كۆیه، یانه‌ی زانكۆی جیهان، یانه‌ی پیشه‌سازی، یانه‌ی نیشتیمان، یانه‌ی قه‌ڵا، یانه‌ی ئاڵا، ناوه‌ندی شاوێس، ناوه‌ندی بنه‌سڵاوه، ناوه‌ندی به‌حركه و فێرگه‌ی فاستلینك)
• دهۆك: (یانه‌ی دهۆك، یانه‌ی گاره و فێرگه‌ی تۆپی پێی پێرس).
• كه‌ركووك: (یانه‌ی كه‌ركووك، یانه‌ی سۆلاڤ، یانه‌ی سه‌وره، یانه‌ی ئه‌خا، یانه‌ی شۆریجه، یانه‌ی خاك، یانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ و ناوه‌ندی شۆرش).
• سلێمانی: (یانه‌ی ئاشتی، یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی، یانه‌ی سیروانی نوێ، یانه‌ی به‌ختیاری، یانه‌ی بازیان، یانه‌ی قه‌ره‌داغ، رێكخراوی وه‌رزشی چیا و فێرگه‌ی شه‌هید ئاوات).
• هه‌ڵه‌بجه: (یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه، یانه‌ی سیروانی شاره‌زوور، یانه‌ی پێنجوێن، یانه‌ی سه‌یدسادق، فێرگه‌ی هه‌ڵه‌بجه، فێرگه‌ی بڕیار، فێرگه‌ی نه‌ورۆز، فێرگەی ڕاستی، فێرگه‌ی ره‌وا، فێرگه‌ی زانكۆ، قوتابخانه‌ی تۆپی پێی ئاسۆ و فێرگه‌ی شار).
• گه‌رمیان و ده‌ورووبه‌ری: (یانه‌ی شێروانه، یانه‌ی رزگاری، یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان، یانه‌ی جه‌له‌ولا، یانه‌ی خانه‌قین، یانه‌ی كفری، فێرگەی کەلار، فێرگه‌ی لاوانی ده‌ربه‌ندیخان (منداڵپارێز).
• رانیه و ده‌ورووبه‌ری: (یانه‌ی رانیه، یانه‌ی پیره‌مه‌گروون، یانه‌ی ده‌روازه، یانه‌ی قه‌ڵادزێ، یانه‌ی ته‌ق ته‌ق، قوتابخانه‌ی تۆپی پێی هیوا، فێرگه‌ی حاجیاوه، ناوه‌ندی رانیه و ناوه‌ندی قه‌ڵادزێ).