‌سووده‌كانی خواردنی نانی به‌یانی

 
ته‌ندروستی‌ - 

نانی‌ به‌یانیان یه‌كێكه‌ له‌ ژه‌مه‌ پێویستی و سه‌ره‌كیه‌كان بۆ جه‌سته‌، دكتۆر سیروان  پزیشكی نەشتەرگەری گشتی و هەرس و بۆرییەكانی جگەر سووده‌كانی خواردنی نانی به‌یانیانی له‌م بابه‌ته‌دا ڕونكردۆته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ هه‌موان به‌یانیان نان بخۆن و گرنگی ئه‌م ژه‌مه‌ بزانن.

1- نانی بەیانی یەکێکە لەباشترین ھۆیەکانی دابەزاندنی کێش و رێکخستنی کێش، ژەمی بەیانیش گرنگترینە لەنێوانی ژەمەکاندا، بەوپێیەی کاریگەری دەبێ لەسەر ھەستکردن بەبرسێتی بەدرێژایی رۆژەکە.

2- نانی بەیانی رۆڵی ھەیە لەکەمکردنەوەی رێژەی کالۆریی پێویست بۆ ئەو رۆژە.

3- سەرباری بونی جیاوازییەک لەکاریگەری نانی بەیانی لەسەر ھەوڵەکانی دابەزاندنی کێش بەڵام کەسانی پێگەیشتوو سود لەنانی بەیانی دەبینن بۆ کەمکردنەوەی ھەستی برسێتی لەرۆژدا.

4- ئەو خۆراکانەش کەلەبەیانیاندا دەخورێن جیاوازن لەنێوانی ھێلکەو پەنیرو پاقلەو حومس و جاترە لەوڵاتانی باکوری دەریای ناوەراست یان باشورو خۆرھەڵاتی ناوەراستدا.

5-- ھەرچەندە رێژەی پرۆتین لەنانی بەیانیدا زۆر بێت ھێندە تێربوون زیاتر دەبێت و ھەستی برسێتی لەرۆژانی تردا کەمتر دەبێت. 



PM:09:18:02/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 1748 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌